عێراق دابەشكردنی 5 ماددەی خۆراكی بە نرخی هەرزان دەستپێكردەوە



دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی ماددە خۆراكییەكان لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بە نرخی پاڵپشتی كراو و هەرزانتر لە نرخی بازاڕ، ئەو وەزارەتە لەمساڵیشدا لە بەشێكی شار و شارۆچكەكان دەستی بە فرۆشتنی 5 ماددەی خۆراكی كردەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەستی كردۆتەوە بە هەڵمەتەكانی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی خۆراك لە بازاڕدا و 5 ماددەی خۆراكی بە نرخی پاڵپشتی كراو و هەرزان بە هاوولاتیان دەفرۆشێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ماددە خۆراكییەكان بریتین لە (هێلكە، گۆشتی مریشك، دۆشاوی تەماتە، شیر، ئاردی سفر) و بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ دەدرێت بە هاووڵاتیان.

ئاشكراشی كردووە، پێش ئەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ببێتە سەرۆكی حكومەت، تەنها بەشی 10 ڕۆژ بەشەخۆراكی دابینكراو لە كۆگاكان هەبوو، بەڵام ئێستا بە بەردەوامی بەشەخۆراكی هەڵگیراو بەشی 6 مانگ هەیە بۆ دابەشكردن.

یەکێتی زانایان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت یەکێتی زانایان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سودانی هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەنێت
دواتر سودانی هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەنێت
ەیوەندیدار