هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، ئەوانەی ڕۆژی پێنج شەممە مامەڵەكانیان تەواو نەبوو دەتوانن سبەینێ‌ یەك شەممە سەردانیان بكەن.

‎بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەو هاووڵاتییانەی ڕۆژی پێنج شەممە سەردانیان کردبووین و مامەڵەکانیان تەواو نەکرابوو، دەتوانن سبەینێ ڕۆژی یەک شەممە سەردانمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان”.

‎ڕاشیگەیاندووە، بۆ سبەینێ یەک شەممە تەنها ۱٠٠ ناوی نوێ وەردەگیرێت لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بۆ بەشی مۆڵەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو بۆ یەك ڕۆژ مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی هەرێم ڕاگیرا بەهۆی نوێكردنەوەی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری.

ئەمشەو بەفربارین ئەم ناوچانەی هەرێم دادەپۆشێت
پێشت ئەمشەو بەفربارین ئەم ناوچانەی هەرێم دادەپۆشێت
عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دوایی كرد
دواتر عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دوایی كرد
ەیوەندیدار