چۆن ڕێگری دەکرێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن؟



توێژەرانی زانکۆی نیشتمانی ئوسترالیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەتوانرێت لەڕێگەی زیادکردنی پرۆتینێکی گرنگ ڕێگری لە شێرپەنجەی قۆڵۆن بکرێت.

ڕۆژنامەی “نیویۆرک پۆست”ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، توێژەر ئەبیمانو پاندی سەبارەت بە پرۆتینی Ku70 وتی: “لە دۆخی چالاکیدا، ئەم پرۆتینە وەک سیستەمێکی چاودێری کاردەکات، نیشانەکانی تێکچوونی DNA لە خانەکانماندا دەستنیشان دەکات.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دی ئێن ئەی تێکچوو” بەزۆری نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەیە کە خانەکان دەتوانن ببنە شێرپەنجە، ئاماژەی بەوەشکردووە “Ku70 توانای پێچەوانەکردنەوەی یان لانیکەم وەستاندنی زیانەکانی هەیە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لێکۆڵینەوەکانمان دەریدەخەن کە کو٧٠ دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان سارد بکاتەوە و ڕزگاری بکات لە DNA تێکچوو، ئەم پرۆتینە ڕێگری دەکات لە چالاکبوونی زیاتری خانە شێرپەنجەییەکان و بڵاوبوونەوەیان بەسەر هەموو جەستەدا،و لە چالاکبوونی سەرەتایدا دەتوانێت لەکاریان بخات.

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە یەکێکە لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە دوای شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی سییەکان.

لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ١٢٦ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن تۆمارکراوە، لەو ساڵەدا نزیکەی ٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانسێس بڵاوکراونەتەوە، لەسەدا ٩٠ی حاڵەتەکان دەتوانن بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکرێن ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێن.

توێژەر سی مینگ مان مان دەڵێت: دەزانین کە زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن زۆر گرنگە بۆ شکستپێهێنانی نەک تەنها شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، بەڵکو جۆرەکانی تری شێرپەنجەش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە بەم زووانە پشکنینی شێرپەنجەکانی وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن پشکنینی ئاستی Ku70 لەخۆبگرێت.

ڕوونیکردەوە، لێکۆڵینەوەکانمان دەریدەخەن کە Ku70 بایۆمارکەرێکی بەرگری باشە، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەرمان بێت بۆ پێشبینیکردنی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دوایی كرد
پێشت عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دوایی كرد
دارایی كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند
دواتر دارایی كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار