دارایی كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەدوای وردبینی لە لیستی فەرمانبەران، مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دەشڵێت: “هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دواخراوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/١/٢٧ دووەمین دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی ١٨٠ پەرلەمانتار ئەنجام درا.

ڕاشیگەیاند، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە بڕگەی یەکەم تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەڵام دواخرا بۆ دوای یەکلابوونەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایانەی کرابوو لەسەر ئەم بابەتە لەدانیشتنی ڕابردوو.

سەبارەت بە ناردنی 618 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وتی، “دوای وردبینی لیستی فەرمانبەران، پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت”.

ماوەی 46 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچە، كە مووچەی مانگی 9 لە 13ی 12ی 2023 دابەشكرا، هێشتا هیچ مووچەیەكی دیكە دابەش نەكراوە و بەهۆیەوە بە مووچەی ئەم مانگەوە چارەنووسی مووچەی 4 مانگی فەرمانبەرانی هەرێم نادیارە.

ئەمە لەكاتێكدایەن كە  د.بڕیار ڕه‌شید ، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ٦١٨ ملیار دیناره‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت كه‌ ڕۆژی ١٤ی ئه‌م مانگه‌ بڕیاردرا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت”.

چۆن ڕێگری دەکرێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن؟
پێشت چۆن ڕێگری دەکرێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن؟
بەهۆی سۆپاوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی سۆپاوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار