قوباد تاڵەبانی بۆ زانکۆی سلێمانی: مایەی شانازی هەموو لایەکمانە



قوباد تاڵەبانی، سەبارەت بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “مایەی شانازی هەموو لایەکمانە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و چوارەم لەسەر ئاستی عێراق لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس، مایەی شانازی هەموو لایەکمانە.

وتیشی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم و سوپاسی پەرۆشی و خەمخۆریتان دەکەم بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی و پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش، چاوەڕێی دەستکەوتی گەورەتر و پێشکەوتنی زیاترتان لێ دەکەین، چونکە پێمانوایە زانکۆ داینەمۆی گەشەسەندنی وڵاتەکەمانە و بەبێ پێشکەوتن لە کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە هیچ کەرت و بوارێکی دیکەدا گەشەسەندنی راستەقینە روونادات.

 

هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر!
پێشت هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر!
مووچە دێت، مووچە نایێت…!!!
دواتر مووچە دێت، مووچە نایێت…!!!
ەیوەندیدار