دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆچی دواخرا؟



سەرچاوەیەک لە پەرلەمان دوو هۆکاری سەرەکی ئاشکرا کرد کە ڕێگرن لە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەمڕۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەمڕۆ شەممە، ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بەغداد ئەلیەوم” ڕایگەیاند، “ئەستەمە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت، بەبێ بەرزکردنەوەی بڕگەی یەکەم سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هۆکاری یەکەم پەیوەستە بە نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک، ئەمە جگە لەوەی بوونی خواستی سیاسی بۆ دواخستنی ئەم بڕگەیە تا ئەوکاتەی دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر ئەو داوایە یاساییانە دەدات کە خراوەتە بەردەمی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوو”.

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی، بەرنامەی کاری دانیشتنەکە چەند بڕگەیەکی لەخۆدەگرت، دیارترینیان دەنگدانە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

دووشەممەی داهاتوو، چوار دۆسیە و داواکاری تاوتوێ دەکرێن، یەکەمیان هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی خولی یەکەم و دەرەنجامەکانییەتی، لەوانەش ئەو ناوانەی کە کاندیدکراون و دەنگیان لەسەر دراوە، جگە لە داواکارییەک بۆ دەرکردنی فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی دەستپێکردنەوەی دەنگدان لە خولی دووەم لەسەر کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، داواکارییەکان بریتی بوون لە پووچەڵکردنەوەی کاندیدکردنی نوێنەری شەعلان کەریم، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتییەکەی لە پەرلەمان.

مووچە دێت، مووچە نایێت…!!!
پێشت مووچە دێت، مووچە نایێت…!!!
بەهۆی بەفربارینەوە پشوو ڕاگەیەنرا
دواتر بەهۆی بەفربارینەوە پشوو ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار