مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا



سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەن بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دەشڵێت:”دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا”.

دانە غاز: پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە
پێشت دانە غاز: پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە
عێراق: ئامادەین بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی مەلەفی ئەمنیی لە وڵاتدا
دواتر عێراق: ئامادەین بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی مەلەفی ئەمنیی لە وڵاتدا
پەیوەندیدار