ئاسۆس ڕەشید؛ سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو بەڕێوەیە



بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئای کیو، دەڵێت؛ لە هەرێمەکەماندا زۆرن ئەو لایەنانەی کە هۆکاری گەشەسەندن و بەرەوپێش چوونن، بەڵام بەداخەوە توانا و خێرو بێری سەر زەوی و ژێر زەویمان بووە بە نەفرەت.

 

ئاسۆس ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئای کیو، لە میانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی ٢٠٢٤ وتی؛ ئێمە هەموو پێکهاتە پێویستەکانمان هەیە بۆ ئەوەی گەشە بکەین، ئەوروپییەکان خەون بەوەوە دەبینن کە هەندێک لەو سەرچاوانەی ئێمەیان هەبێت، ئێمە سەرچاوەی سروشتیمان هەیە، مێژوویەکمان هەیە کە دەتوانین بەشێوەیەکی زیرەکانە بەکاریبهێنین، کانزامان هەیە و خاوەن توانای گەنجێکی زۆرین، هەموو ئەمانە لە جیهاندا خاڵی ئەرێنین، بەڵام بەداخەوە لێرە بووە بە نەفرەت، بەڵام ناکرێ بێهیوا بین ئەمەش دەتوانرێت زۆر بە خێرایی بگۆڕدرێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئای کیو، وتی؛ پێشتر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، ترسێکیان هەبوو لەوەی بێنە عێراق و سەرمایەکانیان بەگەڕ بخەن و  وەبەرهێنان بکەن، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەک بارودۆخەکە گۆڕاوە و پێچەوانە بووەتەوە و خۆیان دێن و لە دەرگای عێراق دەدەن بۆ سەرمایەگوزاریی سەرکەوتو و کاری هاوبەش، عێراق بەرەوپێش دەچێت لە هەموو سێکتەر و بوارەکاندا گۆڕانکاری کراوە و بەرەو سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو هەنگاودەنێت.

 

ئاسۆس ڕەشید ئەوەشی وت؛ هەمووکات باوەڕ بە ژینگەی چواردەوری خۆت مەکە، قسەکانم ئاراستەی بازرگانەکان دەکەم، ئەوان تەنانەت خاوەنی بیرۆکەیەکیش نین و چاوەڕوانی پێنج ملیۆن دۆلار و فەرشی سوور دەکەن، سەرکەوتن لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا بەدی نایەت، هیچ کەسێک سەرکەوتن لەو ماوە کەمەدا بەدەستناهێنێت مەگەر ئەوانەی کە لۆتۆ دەبەنەوە، دڵنیام ئەوانەش بە سەدان تکتی لۆتۆیان کڕیوە، خۆ ئەگەر هەزارانیان نەکڕیبێت و پاشان بوونەتە براوە.

وەزارەتی پەروەردە داوای داتای مامۆستایانی وانەبێژ دەکات
پێشت وەزارەتی پەروەردە داوای داتای مامۆستایانی وانەبێژ دەکات
ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا دەگرێت
دواتر ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا دەگرێت
ەیوەندیدار