چین، پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری نوێی کارەبایی لادا



 

کۆمپانیایەکی دیاری بواری ئۆتۆمبێلی چینی پەردەی لەسەر بارهەڵگرێکی نوێی کارەبایی لادا کە “لێکچوونێکی زۆر”ی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی “سایبێرترۆکی تێسلا” هەیە.

 

کۆمپانیای دۆنگفێنگ، کە(بنکەکەی لە شاری ووهانە) ڕکابەری سایبێرترۆکی خستە بازاڕەوە، ئەم کۆمپانیایە، ساڵانە زیاتر لە ٢ ملیۆن ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت، لەڕێگەی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، لەنێویاندا هۆندا و نیسانی ژاپۆنی و پژۆی فەرەنسی.

 

ئۆتۆمبێلەکە بەناوی “2024 Pickup Truck Concept”ە و، بە لەبەرچاوگرتنی پشتگیری پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EV) لە چین ڕەنگە نرخەکەی زۆر هەرزانتر بێت لە بارهەڵگرەکەی تێسلا.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە لەم هەفتەیەدا لە پێشانگای تایبەت بە ئۆتۆمبێلی پەکین، بۆ ساڵی ٢٠٢٤دا نمایشکرا، کە جەستەیەکی گەورەی کانزایی زیوین و دیزاینێکی هێرشبەرانەیە.

 

سەرچاوە: دەیلی مەیل

وەزارەتێكی هەرێم ڕێكاری دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتێكی هەرێم ڕێكاری دامەزراندنی ڕاگەیاند
سەرۆك کۆمار لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە
دواتر سەرۆك کۆمار لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە
پەیوەندیدار