وەزارەتێكی هەرێم ڕێكاری دامەزراندنی ڕاگەیاند



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بە بەشە زانستیەکانی زانکۆکانیان دەستپێکرد

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشە زانستیەکان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (2017 – 2018) تاکو (2022 – 2023) دەستپێکرد.

د.توانا نەجەف محمدخان، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە دیوانی وەزارەت ڕایگەیاندووە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بە ژمارە (1928) لە ڕێکەوتی (2024/4/25) ئاراستە کردوین، بۆ ئەوەی داتا و زانیاری تەواو لەبارەی سێ یەکەمی زانکۆکان ئامادە بکەین و دواتر ڕەوانەی بەغدادی بکەین بەمەبەستی دامەزراندنیان.

ڕوونیشی كردەوە، لەسەر سەرجەم زانکۆکان پێویستە لە ماوەی پێنچ ڕۆژی کارکردندا تەواوی زانیارییەکان وەک لە خشتەی دیاریکراودا هاتووە و تایبەتە بە سێ یەکەمەکانی سەر بە بەشە زانستیەکان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (2017 – 2018) تاوەکو (2022 – 2023) بە لیستی جیا بەرز بکەنەوە بۆ وەزارەت.

وتیشی، “دامەزراندنی سێ یەکەمەکان بەئەرکی لە پێشینەی خۆمان دەزانین و لە ماوەی ڕابردودا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەموو هەوڵێکی خۆی لەو بوارەدا خستۆتەگەر، چونکە ئەوە مافێکی یاسایی و ئاسایی خۆیانە، لەم قۆناغەشدا پێویستە هەمووان پێکەوە هەماهەنگ و هاوکاری یەکتر بن، بۆ ئەوەی مافی هیچ یەکێک لە سێ یەکەمەکان نەفەوتێ، بۆیە دەبێ لە تۆمارکردنی ناوی چواریان و بەشەکانیان و تەواوی زانیارییەکان ورد بن، هەروەک پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگی و کارئاسانیک بۆ دوپاتکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لیستی ناوی (1982) وانەبێژمان لە زانکۆکانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد کردوە بۆ دامەزراندن، بەهەمان شێوە پێشتریش لیستی ناوی (980) لە هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرامان ڕەوانەی بەغداد کرد بە مەبەستی دامەزراندن، بۆ ئەمەش بەغداد ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی (226) کەسیان نیشاندا، کە لە دانیشتوانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بون، ئەوە جگە لە دامەزراندنی (2075) سێ یەکەمەکان و (2626) بەشە پزیشکیەکان لە بەغداد، کە بەهەمان شێوە خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوون.

جەختیشی كردەوە، لە هەرێمی کوردستان، ساڵانی ڕابردوو بەهەوڵەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی توانرا سێ یەکەمەکانی ساڵانی (2015-2016) و (2016-2017) دابمەزرێنین، کە ژمارەیان (2842) یەکەم و دووەم و سێیەم بووە، هیواشی خواست لەم هەوڵەشیاندا سەرکەوتوو بن و بتوانن مافی سەرەتایی سێ یەکەمان دابین بکەن و ئامانجەکانیان بەدی بهێنن.

جیاوازی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاریدا نابێت
پێشت جیاوازی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاریدا نابێت
چین، پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری نوێی کارەبایی لادا
دواتر چین، پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری نوێی کارەبایی لادا
پەیوەندیدار