ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا دەگرێت



دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

عەقید سەلام عەبدولخالق بەرێوەبەرى راگەیاندنی دەزگای ئاسایشى هەرێم ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە سلێمانى دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن حەبى مادەى هۆشبەر لە جۆرى کەپتاگۆن،

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حەبانە لە سنوورەکانى دەرەوە هێنراوەتە خاکى هەرێمى کوردستان و لە سنوورى سلێمانى دەستیبەسەرگیراوە،

ڕاشیگەیاند، دوو کەس دەستگیرکراون، کە تۆمەتبارن بە هێنانى ئەو حەبانەو بە گوێرەى مادەى 26ـى یاساى ژمارە یەکى مادە هۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئامارەکانی بازرگانیکرن بە مادەی هۆشبەر ڕوو لە زیادبوونە، هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بەردەوامە.

ئاسۆس ڕەشید؛ سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو بەڕێوەیە
پێشت ئاسۆس ڕەشید؛ سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو بەڕێوەیە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەڵاتیای هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەڵاتیای هەژاند
ەیوەندیدار