سەرۆك کۆمار لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە



سەرۆك كۆماری عێراق لە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ یەک شەممە 12-5-2024 لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.

چین، پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری نوێی کارەبایی لادا
پێشت چین، پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری نوێی کارەبایی لادا
“تا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت، مووچە نایەت”
دواتر “تا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت، مووچە نایەت”
پەیوەندیدار