وەزارەتی پەروەردە داوای داتای مامۆستایانی وانەبێژ دەکات



لە نووسراوێکدا وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات سەرجەم پەروەردەکان لە سەرجەم پارێزگاکاندا  لەڕێگەی سیستمی E-PARWARDA ەوە سەرجەم داتا و زانیارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژانی دانەمەزراویان بۆ بنێرن.

بەپێی نوسراوەکە کە وێنەیەکی دەست- خەڵک- کەوتووە، وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات تاوەکو بەرواری 28ی1 زانیاری و داتای تەواو لەسەر مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەڕێگەی بەکارهێنەری سیستمی E-PARWARDA لە قوتابخانەکاندا، لەناو سیستم تۆماربکرێت بەبێ بوونی کەم و کوڕی،

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی هەبوونی هەر کەم و کوڕییەک لە داتای وانەبێژان بەڕێوەبەر و بەکارهێنەری سیستم بەرپرسیار دەبێت و لە ئەستۆی ئەوانە،

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وادەی کۆتایی بۆ پڕکردنەوە و ناردنی سەرجەم زانیارییەکان لە سیستم ڕۆژی 8ی2 دەبێت لەدوای ئەو بەروارەوە هیچ زانیارییەکی وانەبێژان ناتوانرێت تۆماربکرێت و مافی تۆماریان لە سیستمەکە نابێت، و بە مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە پەروەردە هەژمار ناکرێت.

تورکیا بۆردومانی سەرگەلی لە پارێزگای دهۆک کرد
پێشت تورکیا بۆردومانی سەرگەلی لە پارێزگای دهۆک کرد
ئاسۆس ڕەشید؛ سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو بەڕێوەیە
دواتر ئاسۆس ڕەشید؛ سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو بەڕێوەیە
ەیوەندیدار