دەمیرتاش بۆ نەخۆشخانەیەکی ئامەد گوازرایەوە



سەڵاحەدین دەمیرتاش شەوی ڕابردوو لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئامەد گوازرایەوە.

لە ئێستادا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراسیی گەلان-هەدەپە لە زیندانەوە بەهۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی دایکییەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی مۆمێریاڵ لە ئامەدی باکووری کوردستان گوازرایەوە.

دەمیرتاش بەهۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی دایکییەوە کە تەمەنی ٧٦ ساڵە، داوای لە بەرپرسانی نەخۆشخانە کردووە ڕێگای پێبدەن سەردانی ئامەد بکات و دەستبەجێ داواکەی پەسەند کراوە.

سەعدییە دەمیرتاش، دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش دوو رۆژ پێش ئێستا باری تەندورستی تێکچووە و ئەمڕۆش خراوەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە.

هەر ئەمشەو پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) بردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی بۆ لای دایکی لە نەخۆشخانە پشتڕاستکردەوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دایکی خواستووە.

بەڕێوەبەرایەتییەک پێنج پۆست بە کێبڕکێ پڕدەکاتەوە
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەک پێنج پۆست بە کێبڕکێ پڕدەکاتەوە
ئەمڕۆ عێراق ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە
دواتر ئەمڕۆ عێراق ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە
ەیوەندیدار