ئەمڕۆ عێراق ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە



لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە.

عێراق بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی چوارەمی گرتووە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردووە، بەڵام ڤێتنام لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەدایە و چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لەدەستداوە.

هەر ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەمدا ژاپۆن کە بردنەوەیەک و دۆڕاندنێکی هەیە، ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیای سێیەمی کۆمەڵەکە دەبێتەوە.

هەردوو یارییەکە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن.

دەمیرتاش بۆ نەخۆشخانەیەکی ئامەد گوازرایەوە
پێشت دەمیرتاش بۆ نەخۆشخانەیەکی ئامەد گوازرایەوە
جەمال کۆچەر: لە بودجەی ئەمساڵدا گرفتی مووچەی هەرێم چارەسەر دەبێت
دواتر جەمال کۆچەر: لە بودجەی ئەمساڵدا گرفتی مووچەی هەرێم چارەسەر دەبێت
ەیوەندیدار