بەهێزترین شەپۆلی موگناتیسی خۆر دەگاتە زەوی



شارەزایان لە تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان و پەیمانگای فیزیای خۆری زەوی لە ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا پێشبینی دەکەن، کە زەوی سبەینێ‌ ٢٣ی 1ی 2024 بەر زریانێکی موگناتیسی نوێ بکەوێت.

بەپێی پێشبینیی شارەزایان، لوتکەی زریانی موگناتیسی لە کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە 23ی 1ی 2024دەبێت لەگەڵ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، بەڵام لاواز دەبێت لە ئاستی G1 (بەرزترین ئاست)، بەڵام دەتوانێت کاریگەری لەسەر باری تەندروستی ئەو کەسانە هەبێت، کە هەستیارن بە گۆڕانی کەشوهەوا.

پسپۆڕانی تاقیگەی فەلەكناسی خۆر پێشتر ڕایانگەیاندبوو، کە بەهێزترین تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە خولی ئێستای خۆردا لە شەوی ١ی ١ی ٢٠٢٤ ڕوویداوە (X5.0) پلە، کە نزیکەی دوو هێندەی پلەی X2.8 ی ئەو تەقینەوە خۆرییەیە، کە لە ١٤ی 12ی ٢٠٢٣ ڕوویدا و تا شەوی ١ی ١ی ٢٠٢٤ بوو بەهێزترین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهێزترین تەقینەوەی خۆر بە پلەی (X8.2) لە 10ی ئەیلولی 2017 تۆمارکراوە.

گەردەلولی موگناتیسی لەو دیاردە فەلەکییە ئاڵۆزانەن، کە زهنی زۆر کەس دەوروژێنن، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس پرسیار بکەن دەربارەی هۆکار و سروشتی ڕوودانی، جگە لە جۆرەکانیان و کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا، چۆن خۆمان لێیان دەپارێزین، ڕێگاکانی بۆ پێشبینیکردنی ڕوودانیان.

یەکێتی: هەق نییە لەمە زیاتر رێگا بدرێت پرۆسەی خوێندن دوابکەوێت
پێشت یەکێتی: هەق نییە لەمە زیاتر رێگا بدرێت پرۆسەی خوێندن دوابکەوێت
دابەشكردنی بەشەئاردی نوێ‌ دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی بەشەئاردی نوێ‌ دەستپێدەكات
ەیوەندیدار