“خەڵک” زانیاری لەسەر هەڕەشەی دەرکردنی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە



لیژنەیەکی پەروەردەى سلێمانی سەردانى خوێندنگەکان دەکات و هەر مامۆستایەک نەگەڕابێتەوە بۆ دەوام سێ رۆژ غیاب دەدرێت، مامۆستایەکی وانەبێژیش دەڵێت، “هەڕەشەی دەرکردنمان لێدەکەن”.

بەپێى زانیارییەکانى خەڵک، لیژنەیەکی پەروەردەى سلێمانى سەردانی خوێندنگاکانی کردووە، ھەر مامۆستایەک نەگەڕابێتەوە هۆڵەکانی خوێندن لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بە نەھاتوو ئەژمارکراوە.

مامۆستایەکی وانەبێژ بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، “پەروەردە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکانەوە هەڕەشەی دەرکردنمان لێدەکەن، ئەگەر نەگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن، نازانین کە جێبەجێدەکرێت یاخود نا”.

ڕێکارەکانی پەروەردەى سلێمانى لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مامۆستایان لەبەردەم پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و جەختیان لە بەردەوامی بایکۆت کردەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکەت.

هاوکات شەوى ڕابردوو، سەرچاوەیەک لە پەروەردەى سلێمانى بە میدیاىەکی نزیک لە پارتى ڕاگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژ تاوەکو ٢٣ی ئەم مانگە نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، دەردەکرێن، مامۆستایانی میلاکیش لە ٩ی ئەم مانگەوە “غیابات” تۆمار کراوە، ئەگەر تاوەکو ٩ى مانگى داهاتوو نەگەڕێنەوە، دەردەکرێن.

هاوکات بەپێی ئەو زانیارییەی لە مامۆستایانەوە بە “خەڵک” گەیشتووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نەدراوە تایبەت بە مامۆستایان و وانەبێژان، چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ دراوەتە دەستی بەڕێوەبەری پەروەردەکان، بەپێی یاسا  مامۆستایانی میلاک بۆیان هەیە تەنها مانگێک دەوام نەکەن، کە ئەمەش بڕیارێکی تازە نییە.

باندێکی مەترسیدار بە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
پێشت باندێکی مەترسیدار بە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
بایکۆتی کاڵای ئێرانی، لەنێوان واقیع و دروشمدا
دواتر بایکۆتی کاڵای ئێرانی، لەنێوان واقیع و دروشمدا
ەیوەندیدار