باندێکی مەترسیدار بە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا



باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران، دووانیان بیانین و یەکێکشیان دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هیزە ئەمنییەکان بە برینداری دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە دووانیان بیانین دەستگیر کران.

ڕوونیشیکردەوە، بازرگانەکەان لە سیدەکان و سەنتەری هەولێر دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر 25 کیلۆ و 800 گرام ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە چالاکییەکە شەوی 12/13ی ئەم مانگە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆك ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم باندەی دەستگیرکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لەبازرگانەکان ڕووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوە و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا”.

دادگای فیدراڵی دەربارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا
پێشت دادگای فیدراڵی دەربارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا
“خەڵک” زانیاری لەسەر هەڕەشەی دەرکردنی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە
دواتر “خەڵک” زانیاری لەسەر هەڕەشەی دەرکردنی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە
پەیوەندیدار