لە نیوەی هەرێم بایکۆت و لە نیوەکەی دیکەشی وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد



لە کاتێکدا هێشتا لە نیوەی هەرێمی کوردستان ساڵی خوێندن دەستیپێنەکردووە، لە نیوەکەی دیکەی پێنرایە وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024ەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن ڕاگەیەندرا.

ڕێوڕەسمەکە کە لە خوێندنگەی زانیاری بەڕێوەچوو، بە ساتێك وەستان بۆ قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەستیپێکرد و تێیدا وەزیری پەروەردە هێرشەکەی ئیدانە کرد.

لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا بایکۆت لە سنووری پارێزگاکانی، سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە و ئەمڕۆش مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانیان کرد.

شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وانەبێژان دابەشدەکرێت
پێشت شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وانەبێژان دابەشدەکرێت
عادل ئیمام وازی لە کاری هونەری هێنا
دواتر عادل ئیمام وازی لە کاری هونەری هێنا
ەیوەندیدار