شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وانەبێژان دابەشدەکرێت



شایستەی دارایی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٠٣ مامۆستایانی وانەبێژ لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە کوردستان دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، “بڕیارە ئەم هەفتەیە لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە شایستە داراییەکانی مانگی تشرینی یەکەم دابەشبکرێت”.

ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەی شێخان دابەشدەکرێت، هاوکات بڕیارە ٢٢ی مانگ شایستەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی سێمێل لە دهۆک و بنەسڵاوە لە هەولێر دابەشبکرێت.

عەلی رەئووف، ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆژی سێشەممە شایستە داراییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایان لە پەروەردەکانی شەنگال و دەوروبەری لە پارێزگای نەینەوا دابەشدەکرێت، ڕۆژی چوارشەممە لە پەروەردەی ئامێدی و بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک دابەشدەکرێت، ڕۆژی پێنجشەممە، لە پەروەردەکانی ئاکرێ، زاخۆ، خەبات، کۆیە، کەرکووک-بەشی کوردی دابەشدەکرێت.”

هاوکات  هەفتەی ڕابردوو لە ٢٠ پەروەردەی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ ساڵی ٢٠٢٣ دابەشکرا.

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لەنێوان ٢٥٠ بۆ ٣٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەنێوان ٢٥٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینار خەرج دەکرێت، لە کاتێکدا دابەشکردنەکەی نزیکەی چوار مانگ دواکەوتووە.

وەزیری پەروەردە: سوپاسی خۆڕاگریی مامۆستایان دەکەین
پێشت وەزیری پەروەردە: سوپاسی خۆڕاگریی مامۆستایان دەکەین
لە نیوەی هەرێم بایکۆت و لە نیوەکەی دیکەشی وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد
دواتر لە نیوەی هەرێم بایکۆت و لە نیوەکەی دیکەشی وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد
ەیوەندیدار