عادل ئیمام وازی لە کاری هونەری هێنا



پاش ساڵانێک لە کاری هونەری و دەرکەوتنی وەک ئەستێرەیەکی دیار لە لوتکەی هونەری کۆمیدیای عەرەبی، دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری هونەری لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا ڕاگەیاند.

میدیا میسڕییەکان بڵاویانکردەوە، پاش ساڵانێکی دوور و درێژ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن و سینەماکان، عادل ئیمام دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاندووە، دواتریش کوڕەکەی کە ناوی ڕامییە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

لەبارەی هۆکاری وازهێنانی لە کاری هونەری کوڕەکەی عادل ئیمام ڕایگەیاند، باوکی بڕیاریداوە خۆی بۆ ژیانی خێزانی تەرخان بکات، چێژ لە کەشوهەوای خێزانی لەنێو منداڵ و نەوەکانیدا ببینێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چێژ لە تەندروستییەکی باش وەردەگرێت و لەناو خێزانەکیدا ڕۆژەکانی دەگوزەرێنێت، ٤ ساڵ بەسەر دوا دەرکەوتنی هونەری عادل ئیمامدا تێپەڕیوە، کاتێک زنجیرەی “ڤالێنتینۆ”ی پێشکەش کرد.

لە نیوەی هەرێم بایکۆت و لە نیوەکەی دیکەشی وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد
پێشت لە نیوەی هەرێم بایکۆت و لە نیوەکەی دیکەشی وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد
بەریتانیا، چەکێکی ئاستبەرز پەرە پێدەدات
دواتر بەریتانیا، چەکێکی ئاستبەرز پەرە پێدەدات
ەیوەندیدار