بە ڤیدیۆ؛ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا مووشەكباران كرا



بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار لە ڕێگەی 20 مووشەکەوە بۆردومان کرا، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری ئەمریكاوە مووشەكەكان تێكشكێنرا ن و تا ئێستا زیانیاری لەسەر زیانە گیانی و ماددیەكان بڵاونەكراونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20ی 1ی 2024، بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەڕێگەی 20 مووشەكەوە كراوەتە ئامانج.

مقاومەی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەكردووە، “چەند مووشەکێکمان ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کردووە، کە هێزی سەربازی ئەمریکای لێیە”.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی جێگیركراوی ئەمریكا لە بنكە سەربازییەكە مووشەكەكانی لە ئاسماندا تێكشكاندووە.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە بڵاویكردۆتەوە، بە مووشەکی بالستی بنکەی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج.

هاوکات، ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری سەرچاوەیەکی هێزەکانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق برینداربووە لە هێرشەکەدا.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی مامۆستایان دەدات
پێشت ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی مامۆستایان دەدات
مایکرۆسۆفت کەوتە تەڵەی سایبەرەکانی ڕوسیاوە
دواتر مایکرۆسۆفت کەوتە تەڵەی سایبەرەکانی ڕوسیاوە
ەیوەندیدار