مایکرۆسۆفت کەوتە تەڵەی سایبەرەکانی ڕوسیاوە



بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادگا کە لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی ئایتی ئەمریکییەوە تۆمارکراوە، هاکەرەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییە هەواڵگرییەکانی ڕوسیا توانیویانە بچنە ناو ئیمەیڵی کارگێڕانی باڵای مایکرۆسۆفتەوە.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، مایکرۆسۆفت ڕاپۆرتی داوە کە “هاکەرەکان سەر بە گروپی Midnight Blizzard ن کە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری بیانی ڕوسیا کاردەکەن”،

مایکرۆسۆفت لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا لە پۆستێکدا سەبارەت بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی پێشووی ڕایگەیاندووە، “ئەم گروپە بە شێوەیەکی سەرەکی وڵاتان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری ئایتی لە ئەمریکا و ئەوروپا دەکەنە ئامانج”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان هەوڵدەدەن زانیاری هەواڵگری کۆبکەنەوە لەڕێگەی سیخوڕیکردن بەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی مایکرۆسۆفت، چالاکییەکانی کۆمپانیای Midnight Blizzard کە بە Nobelium ناسراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠١٨، بەپێی

تیمی ئاسایشی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە ١٢ هێرشی سایبەری کردووە، کە مەبەست لییان چوونە نیو داتاو زانیارییەکان بووە.

هێرشەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، کاتێک هاککەرەکان هەوڵیاندا پاسۆردێک لەسەر زنجیرەیەک ئەکاونت بەکاربهێنن و توانیان بچنە ناو ئەکاونتێکی کۆنی تاقیکارییەوە.

پاشان هاکەرەکان ئەم “دەرچەیە”یان بەکارهێنا بۆ دەستگەیشتن بە هەندێک ئەکاونتی کارمەندانی مایکرۆسۆفت، لەوانەش ئەکاونتی بەڕێوەبەران و ئەندامانی تیمی ئاسایش و ئیمەیڵ و بابەتە هاوپێچەکانیان بەدەستهێنا.

مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هاکەرەکان سەرەتا ئەکاونتەکانی ئیمەیڵیان کردۆتە ئامانج بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پەیوەست بە خودی Midnight Blizzard”.

بەگوێرەی کۆمپانیاکە، هیچ بەڵگەیەک نییە کە هاکەرەکان توانیبێتیان دەستیان بە ئەکاونتی کڕیاران، سیستەمی بەرهەمهێنان، کۆدی سەرچاوە، یان پرۆگرامی زیرەکی دەستکرد لە مایکرۆسۆفتدا بگات.

بە ڤیدیۆ؛ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا مووشەكباران كرا
پێشت بە ڤیدیۆ؛ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا مووشەكباران كرا
ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
دواتر ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
ەیوەندیدار