ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی مامۆستایان دەدات


عەقید سەلام، لێپرسراوى راگەیاندنى ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، ڕاگرتنی مامۆستایان بە فەرمانی دادوەربووە، و بابەتەکە پەیوەندی بە مۆڵەتی خۆپیشاندانەوە هەیە.

پێشتر خەڵک بڵاویکردبووەوە، ژمارەیەک نوێنەرى مامۆستایانى ناڕازیى، لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بانگکراون، نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازیش پشتڕاستیکردەوە و وتی”لە کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانییەوە ئەو مامۆستایانە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بانگکراون و تا کاتژمێر ٤:٣٠ ئازاد نەکراون”.

خەڵک لە پەیوەندی بەردەوامدابوو بۆ دەستخستنی زانیاری لە بەڕێز عەقید سەلام، پاش هەوڵێکی زۆر بەداخەوە پەیوەندییەکە وەڵام نەدرایەوە.

پێشتر عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکى یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیاند، ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لە زۆربەی شارەکان لەلایەن ئاسایشەوە بانگکراون،بەڵام نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژان لە سلێمانی تا ئێستا ئازاد نەکراون.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد، نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لە لایەن ئاسایشەوە بە فەرمانى دادوەر بانگکراون، بەڵام هۆکارەکەی پەیوەندی بە بابەتی بێ مۆڵەتی خۆپیشاندانەکانەوە هەیە، مامۆستاکان بەگوێرەى ماددەى 240 لە یاساى سزادانى عێراق تایبەت بە سەرپێچى رێنماییەکان دەستگیرکراون،و دەستگیرکردنەکە لەسەر فەرمانى دادوەر و بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە بووە”.

ئێوارەی ئەمڕۆش مامۆستایانی ناڕازی لە پەیامێکدا لە شاری بەغداوە رایانگەیاند، “مامۆستایانى ناڕازى سنوورى بایکۆت، بەردەوامدەبن لەسەر هەڵوێستەکانیان و رۆژى یەکشەممە 21ى کانوونى دووەمى 2024، بۆ درێژەدان بە بایکۆت دەچنەوە سەر شەقامەکان، و ئێمەش لە بەغدا ئامادەی ئەو سکاڵایانە دەبین کەلەسەر مووچە و پلەبەرزکردنەوە تۆمارمانکردووە”.

ئایندەیەكی تەماوی
پێشت ئایندەیەكی تەماوی
بە ڤیدیۆ؛ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا مووشەكباران كرا
دواتر بە ڤیدیۆ؛ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا مووشەكباران كرا
پەیوەندیدار