جوتیارێک تراکتۆر بەسەریدا کەوت و گیانی لەدەستدا



جوتیارێک لە کاتی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکەیدا تراکتۆرەکەی بەسەریدا کەوت و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، جوتیارێکی دانیشتووی گوندی قەمبەر لە سنووری شارەدێی سێگردکانی کۆیە، لە کاتی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکەیدا، بەهۆی کەوتنی تراکتۆرەکەی بەسەریدا گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەکان دوای مانەوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لە ژێر تراکتۆرەکەیدا، لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و لەژێر تراکتۆرەکەیدا دەریان هێناوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات جوتیارەکە ناوی “قاسم حەمدە” و تەمەنی ٤٣ ساڵە، دانیشتووی گوندی قەمبەری سنووری شارەدێی سێگردکانی کۆیەیە.

خوێندنی باڵا لە کرێی خوێندنی دکتۆرا خۆشدەبێت
پێشت خوێندنی باڵا لە کرێی خوێندنی دکتۆرا خۆشدەبێت
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ده‌كات
دواتر به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ده‌كات
ەیوەندیدار