خوێندنی باڵا لە کرێی خوێندنی دکتۆرا خۆشدەبێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریدا لە کرێی خوێندنی ئەو خوێندکارانە خۆشدەبێت كه‌ له‌ دکتۆرا وەرگیراون و له‌ سێ یەکەمە دانەمەزراوەکانن.

لێخۆشبوونی کرێی خوێندنی دکتۆرا ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانیان یەکەم، دووەم و سێیەم بوون لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام دانەمەزراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە خوێندنی بەکالۆریۆس یەکەم، دووەم و سێیەم بوون، ئێستا بۆ خوێندنی دکتۆرا وەرگیراون، لە تەواوی کرێی خوێندنی پارالێل بۆ خوێندنی دکتۆرا دەبەخشرێن.

هاوکات لێخۆشبوونەکە مەرجێكی تێدایه‌، ئه‌ویش پێویسته‌ خوێندکارەکە لە کاتی خوێندنی ماستەر لە بەخشینی کرێی خوێندن، یان داشکاندن سوودمەند نەبووبێت.

ژووری بازرگانی دهۆک هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی ڕاگەیاند
پێشت ژووری بازرگانی دهۆک هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی ڕاگەیاند
جوتیارێک تراکتۆر بەسەریدا کەوت و گیانی لەدەستدا
دواتر جوتیارێک تراکتۆر بەسەریدا کەوت و گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار