ڕۆیتەرز: سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا



بەیانی ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشق کرایە ئاماج، ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، “سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا”.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەو تەقینەوەیەی کە ماڵێک لە ناوچەی مێززە لە دیمەشق کردە ئامانج، بووە هۆی کوژرانی سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا- سانا، بڵاویکردەوە، هێرشێک لەلایەن ئیسرائیلەوە باڵەخانەیەکی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت هێرشێکی ئیسرائیلی بێت کە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی مێززە لە دیمەشق بکاتە ئامانج، ئەو باڵەخانەیەی بە ئامانجی گرتووە، لە نێوان کونسوڵخانەی ئێران و لوبناندایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ٥ کەس کوژراون و دەوترێت کۆبوونەوەی چەند کەسێکی نزیک لە ئێران بە ئامانج گیراوە.

ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کێی بە ئامانج گرت؟
پێشت ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کێی بە ئامانج گرت؟
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەوەستێت؟
دواتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەوەستێت؟
ەیوەندیدار