عێراقییەکان زۆترین خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە



فرۆشی خانووبەرە لە تورکیا بە بیانییەکان بە نزیکەیی بۆ نیو هێندە کەمیکردووە، هاوکات عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆترین موڵکیان کڕیوە.

فرۆشی خانووبەرە بە بیانییەکان لە تورکیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٪٤٨.١ کەمیکردووە، عێراقییەکان لە پلەی سێیەمی ئەو بیانیانەدا هاتوون کە زۆرترین خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی ئاماری تورکیا، پشکی فرۆشتنی خانووبەرە بە بیانییەکان گەیشتووەتە ٪٢.٩ و بە ٣٥ هەزار و ٥٠ موڵک تۆمارکراوە.

ئەنتالیا لە پێشەنگی لیستی ئەو شوێنانەی تورکیادا بووە کە زۆرترین خانووبەرەیان بە بیانییەکان فرۆشتووە بە ١٢ هەزار و ٧٠٢ موڵک، دواتر ئەستەنبوڵ بە ١١ هەزار و ٢٢٩ موڵک و مێرسین بە ٣ هەزار و ١٦ موڵک.

ڕووسەکان بە کڕینی ١٠ هەزار و ٥٦٠ موڵک لە پلەی یەکەمدا بوون، ئێرانییەکان بە چوار هەزار و ٢٧٢ موڵک و دواتر عێراقییەکان بە هەزار و ٩١٧ موڵک.

سەبارەت بە کۆی فرۆشی خانووبەرە لە وڵاتەکەدا، لە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ١٧.٥٪ کەمیکردووە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ و گەیشتووەتە ١٢٢٥ هەزار و ٩٢٦ موڵک.

جێگای سەرنجە عێراقییەکان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢٣ پلەی سێیەمیان لە لیستی ئەو بیانیانەدا گرتووە کە خانووبەرە لە تورکیا دەکڕن و بە ١٧٥ موڵک خەمڵێنراوە، لە دوای ڕووسەکانەوە کە ٦٤٥٦ و ئێرانییەکان ٢٧٥٦ موڵک و خانووبەرە، دواتر ئۆکراینییەکان پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا و ٩٣٨ موڵکیان هەبووە.

تورکیا، ترسی لە گەڕانەوەی بەهێزی “یەکێتی” هەیە
پێشت تورکیا، ترسی لە گەڕانەوەی بەهێزی “یەکێتی” هەیە
گۆڕان دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە ده‌ستپێكرد
دواتر گۆڕان دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە ده‌ستپێكرد
ەیوەندیدار