گۆڕان دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە ده‌ستپێكرد



دووه‌مین كۆنفڕانسی نیشتیمانی گۆڕان دەستیپێکرد و ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، “ئەرکی کۆنفڕانس هەڵسەنگاندنی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێدراوەکانە.”

ئەمڕۆ شەممە، کاردۆ محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری خەڵک ئامادەبوو ڕایگەیاند، ” لەژێر دروشمی بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان دووەمین کۆنفرانسی خۆی دەبەستێت، ئەرکی کۆنفڕانس هەڵسەنگاندنی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێدراوەکانە و ئامانجی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گۆڕان یەکێک لە هەنگاوەکانی کۆتاییهێنانە بە پارچە پارچەبوون و ناکۆکی لەنێو ماڵی کورددا، پێویستە هەمووان دژایەتی گەندەڵی بکەین و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەنێوخۆدا یەکگرتووبین، هاوکات لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵبژاردن دەکرێت و مەکۆکان دروستدەکرێن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێردرێت”.

ئەمڕۆ دووەمین کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە ٨٠٠ کەس دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

عێراقییەکان زۆترین خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە
پێشت عێراقییەکان زۆترین خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە
نرخی بوتڵێک غاز لە ڕۆژئاوا گەیشتە ٣٠ دۆلار
دواتر نرخی بوتڵێک غاز لە ڕۆژئاوا گەیشتە ٣٠ دۆلار
ەیوەندیدار