هاتوچۆ دوا بڕیاری دەربارەی کامێرا جێگیرەکان دا



بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە کامێرا جێگیرەکان دەکەونەوە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکەین کە لە کاتژمێر 10ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 23/01/2024ەوە، کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی تۆمار دەکەن.

داواشی لە سەرجەم شۆفێران کرد، پابەندی ئەو خێراییانە بن کە بە پێی هێما و تابلۆکانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە.

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم کامێرایانە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.

دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا پێنج سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
پێشت دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا پێنج سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
حووسییەکان نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەکەنەوە
دواتر حووسییەکان نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەکەنەوە
ەیوەندیدار