دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا پێنج سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات



دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا تاوتوێی پێنج سکاڵا دەکات کە لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و پەیوەندییان بە هەڵبژادن و دۆسیەی داراییەوە هەیە.

بەگوێرەى خشتەى کۆوبونەوەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، ڕۆژی یەکشەممەى داهاتوو دادگا دەربارەی سکاڵای تایبەت بە یاسای هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

هەر هەمان رۆژ دادگاى باڵاى فیدراڵى تاوتوێى دوو سکاڵای دیکە دەکات کە لە بارەی مووچەوە لە دژى سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون.

سکاڵایەکى دیکەش سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ئەجێندای دانیشتنەکەی یەکشەممەی دادگای فیدراڵیدایە.

سکاڵاى پێنجەمیش لە دژى یاسای بنبڕکردنى تیرۆرى هەرێمى کوردستانە، کە لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییەوە تۆمارکراوە.

 

هەڕەشەی بڕینی دەرماڵە لەم فەرمانبەرانە دەکرێت
پێشت هەڕەشەی بڕینی دەرماڵە لەم فەرمانبەرانە دەکرێت
هاتوچۆ دوا بڕیاری دەربارەی کامێرا جێگیرەکان دا
دواتر هاتوچۆ دوا بڕیاری دەربارەی کامێرا جێگیرەکان دا
ەیوەندیدار