حووسییەکان نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەکەنەوە



بە هۆی بەردەوامبوونی گرژییەکانی دەریای سوور، جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 79 دۆلار و 18 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش لە کاتێکدا کە پێشتر نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی بوو.

هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبووەوە و بەرمیلێك بە 74 دۆلار و 27 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەڕەشەی حووسییەکانی یەمەن مەترسی لەسەر جوڵەی کەشتییەکان لە دەریای سووردا دروست کردووە، ئەوەش وایکردووە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوە بچێت.

هاتوچۆ دوا بڕیاری دەربارەی کامێرا جێگیرەکان دا
پێشت هاتوچۆ دوا بڕیاری دەربارەی کامێرا جێگیرەکان دا
کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار