داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە 16 ملیاری تێپەڕاند



بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە و بەراورد بە دوێنێ‌ 13 ملیار دینار زیادی كردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت، كە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاندووە، داهاتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانەی نانەوتی فەرمانگەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ماڵپەڕەكە، ئەمڕۆ داهات گەیشتۆتە 16 ملیار و 713 ملیۆن و 114 هەزار و 366 دینار، كە بەتەنها داهاتی كارەبا 14 ملیار و ناوخۆ 1 ملیار بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتی ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ‌ دوو شەممە بەڕێژەی 486.5% زیادی كردووە، واتە 13 ملیار دینار زیادی كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتی هەفتانە گەیشتۆتە 28 ملیار و 857 ملیۆن و 247 هەزار دینار و داهاتی مانگانەش دەگاتە 70 ملیار و 359 ملیۆن و 208 هەزار دینار.

سلێمانی، كەسێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا
پێشت سلێمانی، كەسێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا
بۆچی مۆبایل دەتەقێتەوە؟
دواتر بۆچی مۆبایل دەتەقێتەوە؟
ەیوەندیدار