بۆچی مۆبایل دەتەقێتەوە؟



پسپۆڕێكی بواری تەكنەلۆجیا پێیوایە، ڕووداوەكانی تەقینەوەی مۆبایل بەهۆی كەمی هۆشیاری خەڵكەوەیە، بە تایبەتیش لاوان، لەبارەی مەترسی بارگاویكردنی مۆبایل و هێشتنەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر بە كارەباوە.

موئمیل ئەحمەد، پسپۆڕی عیراقی لە بواری تەكەلۆجیا، بە “سكای نیوز عربیە”ی ڕاگەیاندووە:”هێشتنەوەی مۆبایل بۆ ماوەیەكی زۆر بە كارەباوە، دەبێتە مایەی تەقینەوە و سوتاندنی، ئەمەش هەندێك جار ڕووداوی نەخوازرا و برینداربوون و گیان لەدەستدانی لێدەكەوێتەوە”.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت، هۆكاری تر هەن كە مەترسی بارگاویكردنی مۆبایل زیاتر دەكەن، لەوانە:
1-دانانی مۆبایل لەكاتی بارگاویكردنی لەسەر ماددەیەك كە شیاوی گڕگرتن بێت، بەو هۆیەی دەبێتە مایەی زیاتر بەرزكردنەوەی پلەی گەرمی مۆیایلەكە.
2-قەنەفە یان سیسەم ئەو شوێنانەن كە مەترسی گڕگرتنیان زیاترە، بۆیە نابێت لەكاتی بارگاویكردندا مۆبایل لەو شوێنانە دابنرێت.
3-دانانی مۆبایل لەژێر سەرین وادەكات گوشار لەسەر مۆبایلەكە زیاتر ببێت و ڕێگەی هەواوەرگرتنی نەمێنێت، ئەمەش دەبێتە مایەی زیاتر گەرمبوونی و دواتر دەتەقێتەوەى.

بە بۆچوونی موئمیل ئەحمەد :”ڕێژەی ڕووداوەكانی تەقینەوەی مۆبایل لەو مۆبایلانەدا زیاتر ڕوودەدات كە كۆنن یان زیاتر بەكارهاتوون، یان  نا ئەسڵ و خراپی وایەری بارگاویكردن كە زۆر جار دەبنە مایەی خراپكردنی پاتری مۆبایلەكان و زیاتركردنی گەرمییان و دواجار ڕووداوە نەخوازراوەكانیان لێدەكەوێتەوە”.

 

داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە 16 ملیاری تێپەڕاند
پێشت داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە 16 ملیاری تێپەڕاند
بۆ پێوەری ئاو داوایەك لە وەزارەتی شارەوانی دەكرێت
دواتر بۆ پێوەری ئاو داوایەك لە وەزارەتی شارەوانی دەكرێت
ەیوەندیدار