پێشەوا هەورامانی نوێترین زانیاری لەسەر هاتنی مووچە ئاشکرا دەکات



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت کێشەی مووچەخۆران چارەسەرببێت.

پیشەوا هەوارامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، شاندی حکومەتی هەرێم لە دوایین کۆبوونەوەکانیدا ڕێککەوتنێکی کردووە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تەنها ئەوەی ماوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و هیوادارین پاڵپشتی بەدەستبهێنێت، بۆئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دووچاری ئەم کێشانە نەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی حکمومەتی عێراق بڕیاریداوە ٦١٨ ملیار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بۆ پێدانی مووچە پێویستمان بە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار هەیە، ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە وەزارەتی دارایی کورتهێنانەکەی چارەسەر دەکات.

لەبارەی کاتی هاتنی پارەکەشەوە وتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی پارەکەی داوە، تەنها چەند ڕێکارێکی کارگێڕی ماوە و پاش ئەوە ئێمەش دەستدەکەین بە دابەشکردنی مووچە.

کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات
پێشت کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات
سودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە
دواتر سودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە
ەیوەندیدار