نەوتە هەرزانەکەی عێراق لەم ناوچانەی هەرێم دابەش دەکرێت



دابەشکردنی نەوتە هەرزانەکەی عێراق بەردەوامە و بڕیارە ناوچە شاخاوییەکانی پشدەر بگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و غازی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، پرۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین کراوە لە سنوری قائمقامیەتی قەزای پشدەر دەستێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە دابەشکردنی نەوتەکە ناوچە شاخاوییە ساردەکانی قەزای پشدەر دەگرێتەوە و هەرخێزانێک بڕی 200 لیتری بە نرخی 60 هەزار دینار پێ دەدرێت.

ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت نرخەکەی 50 هەزار دینارە، بەڵام حکومەتی هەرێم بە نرخی گواستنەوەوە بە 60 هەزار دینار دەیدات بە هاووڵاتییان و بڕیاریشیداوە “نەوتە هەرزانەکە” لە دەرەوەی شارەکان دابەش بکرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە دابەشکردنی نەوت لە ناو شارەکان بەردەوامە، بەڵام هەر بەرمیلێك بە 100 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.

کەشناسی: نمەباران و پروشەبەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی: نمەباران و پروشەبەفر دەبارێت
هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت پرۆسەی خوێندن لە هیچ بارودۆخێکدا بوەستێت
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت پرۆسەی خوێندن لە هیچ بارودۆخێکدا بوەستێت
ەیوەندیدار