کەشناسی: نمەباران و پروشەبەفر دەبارێت



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕایگه‌یاند، بارینی نمەباران و پروشەی بەفر تا کاتەکانی پاشنیوەڕۆ بەردەوامدەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ کەمێک نمەباران و پروشە بەفری پچڕپچڕ، سبه‌ینێش ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکور، ئەگەری کەمێک نمەباران و پروشەبەفر هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دروستبوونی تەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانی بەیانیدا دەبێت و پاشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لاواز دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (٢-١) پلە  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

كه‌شناسی ڕاشیگەیاند، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکور، ئەگەری کەمێک نمە باران و پروشکە بەفر هەیە.

بەرزترین پلکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  ١٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١١  پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٠  پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٢  پلەى سیلیزى
زاخۆ :   ١١ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:  ٤ پلەى سیلیزى
سۆران:  ١٠ پلەى سیلیزى

سودانی بڕیاریداوە بە گۆڕینی وەزیرەکانی حکومەتەکەی
پێشت سودانی بڕیاریداوە بە گۆڕینی وەزیرەکانی حکومەتەکەی
نەوتە هەرزانەکەی عێراق لەم ناوچانەی هەرێم دابەش دەکرێت
دواتر نەوتە هەرزانەکەی عێراق لەم ناوچانەی هەرێم دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار