پارتەكانی باكوور: ئاڵای كوردستان دەستوورییە



 

پارتی سۆسیالیستی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان و بزووتنەوەی ئازادی لە باكووری كوردستان ڕایانگەیاند ئاڵای كوردستان ئاڵایەكی فەڕمی و دەستوورییە.

ئەو پارتانە كەمێك لەمەوپێش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئامەد ڕایانگەیاند سەركۆنەی سووكایەتیكردن بەئاڵای كوردستان دەكەن.

ڕاشیانگەیاند، ئاڵای كوردستان ئاڵایەكی فەڕمی و ئاڵایەكی دەستوورییە و بەهای نەتەوەیی خۆی هەیە، بۆیە سووكایەتیكردن پێی شەرمەزار دەكەین.

لەسەر بنەمای بڕیاری داواكاری گشتی ئامەد، پۆلیس هەڵیكوتایە سەر ناوەندەكانی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (پەسەكە)، پارتی ئازادیی كوردستان (پاك) و تەڤگەری ئازادی.

پۆلیس دەستیگرت بەسەر ئاڵاكانی كوردستان و هەموو ئەو هێما و بەڵگانەش كە ئاڵای كوردستانی پێوەبوو.

بایرام بۆزیێل، سەرۆكی پەسەكە پێشتر ڕایگەیاند، ڕەگەزپەرستێكی تورك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پارتەكەیانی كردووەتە ئامانج.

پیاوێك كە بە ناوی باتوهان چۆلاك ناسراوە، لە سۆشیال میدیای خۆیدا باسی تەقینەوەكەی ڕۆژی هەینی ئامەد دەكات كە لەسەر ڕێگای پۆلیس ڕوویدا و دانانی ئاڵا لەسەر پەنجەرەكان و پۆستەری بارەگای ئەو لایەنانە گرێ دەدات بە تەقینەكەوە.

چۆلاك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیدا نوسیبووی ” سوپاس بۆ خوا لە تەقینەوەكەدا كەس نەمرد، بەڵام 24 كاتژمێر بەسەر ڕووداوەكەدا تێپەڕ نەبوو لە دیاربەكر بە بیانوی ڕۆژی ئاڵا، ئاڵای كە گوایە ئاڵی كوردستانە، دانراوە.”

لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، بەشێك لە گەنجەكانی ئامەد كە چالاكن لەو حیزبانەدا، لە گۆڕەپانی دێری چیا، باڵۆنی ئاڵای كوردستانیان هەڵكرد.

بایرام بۆزیێڵ ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەڵوێستە توندەی بەرامبەر بە كوردان لە باكووری كوردستان هەیە، بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنە و پێشبینی دەكەن ئەم هەڵوێستە توندتر بێت.

لە باكووری كوردستان ژمارەیەك پارتی كوردی بچووك كە بەشێكیان نزیكن لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ئاڵای كوردستان بەئی خۆیان دەزانن و لە هەندێك بۆنەدا هەڵی دەكەن، بەڵام هەدەپە و ژمارەیەك گرووپ و ڕێكخراوی دیكە كە لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەوە نزیكن، ئاڵای كوردستان هەڵناكەن، ئاڵای تایبەتی خۆیان هەڵدەكەن.

ئەمڕۆ لوتكەی بەغدا2 دەستپێدەكات
پێشت ئەمڕۆ لوتكەی بەغدا2 دەستپێدەكات
ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومانكرد
دواتر ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومانكرد
ەیوەندیدار