ئەمڕۆ لوتكەی بەغدا2 دەستپێدەكات



 

ئەمڕۆ سێشەممە ئوردن میوانداری لوتكەی بەغدا 2 دەكات بە بەشداری سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن لەچوارچێوەی ڕەوشێكی ئاڵۆزی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، تێیدا چەند دۆسێی سەرەكی لەسەروویانەوە ڕەوشی عێراق و لوبنان و سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی خۆراك و وزە و ئەتۆمی ئێران دەخرێنەبەر باس و گفتووگۆ.

لوتكەی بەغدا1 بۆ هاوكاری و هاوبەشی بۆ یەكەمجار لە 28ی ئۆگەستی 2021 لە بەغدا بە بەشداری نۆ دەوڵەتی عەرەبی و بیانی بەسترا.

لە لوتكەی ئەمجارەدا چاوەڕێ دەكرێت سەڵتەنەی عومان و بەحرێن ببنە ئەندام لە پاڵ ئیمارات و میسر و سعودییە و قەتەر و توركیا و ئێران و عێراق و فەڕەنسا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا جۆزێف بۆرێل و جێگرەكەی ئێنریكی مورا كە بەرپرسی بەشی هەماهەنگی ڕاستەوخۆیە بۆ كەیسی ئەتۆمی ئێران ئامادەدەبن.

هەروەها ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەب و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری دەوڵەتانی كەنداوی عەرەب ‌و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی بەشداری بكەن.

دانیشتنی كرانەوە بە بەشداری باڵیۆزانی دەوڵەتانی عەرەبی، یەكێتی ئەوروپا، گرووپی 20 و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەستپێدەكات.

فەڕەنسا گووشاری زۆریكردووە لوتكەكە پێش كۆتایی ئەمساڵ سازبكرێت بە ئامانجی چارەسەری ڕەوشی ناوخۆی ئێستای عێراق دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران چونكە پێش ئەوە قورس بوو بانگەوازی بەستنی لوتكەكە بكرایە.

بەرلە چەند ڕۆژێك ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ڕەوشی كوردان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند “لە هەر شوێنێك بێت من پشتیوانی گەلی كورد دەكەم لێرە و چەند ڕۆژی داهاتوو لە لوتكەی بەغدا 2”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جمەی دێت
پێت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جمەی دێت
پارتەكانی باكوور: ئاڵای كوردستان دەستوورییە
دوات پارتەكانی باكوور: ئاڵای كوردستان دەستوورییە
پەیوەندیدار