ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومانكرد



 

ئاژانسی هەواڵی سووریا بڵاویكردەوە، هێزەكانی دژە ئاسمانی پێشیان بە هێرشی مووشەكی ئیسرائیل بۆ سنووری پارێزگەی دیمەشق گرتووە و ژمارەیەكیان خستوونەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەكی سەربازی بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاند، هێرشە مووشەكییەكەی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بووە و چەند خاڵێكی بە ئامانج گرتووە.

سەرچاوەكە، ڕاشیگەیاند، لە هێرشەكەدا دوو سەرباز بریندار بوون و زیانی مادیش هەبووە.

لەبەرامبەردا ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، هێرشەكە خەزێنەی چەكی حیزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرتووە لەنێوان فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی و ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق.

ڕاشیگەیاندووە، دوو كەس لە هێرشەكەدا كوژراون، بەڵام ناسنامەیان ئاشكرا نەكراوە.

لەئەو ناوچەیەدا گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران و حیزبوڵای لوبنان چالاكن.

لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام ئیسرائیل و ئەمریكا هێرشی مووشەكی و ئاسمانییان كردووەتەسەر پێگەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران و چەند جارێك هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەڵەب بۆردوومانكراون.

ئیسرائیل دەڵێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێری ئێرانی، چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ سووریا دەگوازێتەوە.

ئیسرائیل تەنها بە ئەوەش نەوەستاوە، دەڵێت، ماهان ئێر چەك بۆ حیزبوڵا دەگوازێتەوە لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووتەوە، بۆیە مەترسی بۆردوومانكردنی ئەو فڕۆكەخانەیەش لەئارادا هەیە.

پارتەكانی باكوور: ئاڵای كوردستان دەستوورییە
پێشت پارتەكانی باكوور: ئاڵای كوردستان دەستوورییە
2023 بە 10 مەترسیی گەورەوە نزیكبووەتەوە
دواتر 2023 بە 10 مەترسیی گەورەوە نزیكبووەتەوە
ەیوەندیدار