تەرمی گەنجێك بە کوژراوی لە شوقەیەکدا دۆزرایەوە



تەرمی گەنجێك بە کوژراوی لە شوقەیەك دۆزرایەوە و هێزەکانی پۆلیسیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد بۆ خستنەڕووی هۆکاری ڕووداوەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شوقەیەکی گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆك تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە کە تەمەنی 23 ساڵ دەبێت.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان شوێنەواری گوللە بە تەرمەکەوە دیارە، بەڵام بە هۆی ئەوەی هیچ چەکێك لە شوێنی ڕووداوەکە نەدۆزراوەتەوە گومان دەکرێت تاوانی کوشتن بێت.

هێزەکانی پۆلیسی دهۆك لێکۆڵینەوەیان دەربارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە و هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند، کوژراوەکە خەڵكی باکووری کوردستانە و ڕەگەزنامەی تورکیای هەیە.

نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ
پێشت نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ
سەرۆك کۆمار و سەرۆکی هەرێم هەڵوێستێکی هاوبەشیان دەربارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
دواتر سەرۆك کۆمار و سەرۆکی هەرێم هەڵوێستێکی هاوبەشیان دەربارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
ەیوەندیدار