نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ



دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و ناجێگیریی نرخی دۆلار، کاریگەری نەرێنییان لەسەر بازاڕ بە گشتی و بازاڕی زێڕنگەران بە تایبەتی دروست کردووە.

لەگەڵ ئەوەی مووچەی سێ مانگی 2023 نەدراوە، چارەنووسی مووچەی ئەم مانگەش بە نادیاریی ماوەتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازاڕەکان دروست کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دانا وەرتی، زێڕنگەر لە شاری هەولێر بە “خەڵك”ی ڕاگەیاند، هەرچەندە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو نزیکەی 10 هەزار دینار لە نرخی زێڕ دابەزیوە، بەڵام هێشتا هەر لە ئاستێکی بەرزدایە.

ڕوونیشیکردەوە کە ناجێگیریی نرخی دۆلار و نەدانی مووچە بە فەرمانبەران کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕ دروست کردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە هەولێر بەم شێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 390 هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 450 هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 470 هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 510 هەزار دینار.

بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
تەرمی گەنجێك بە کوژراوی لە شوقەیەکدا دۆزرایەوە
دواتر تەرمی گەنجێك بە کوژراوی لە شوقەیەکدا دۆزرایەوە
ەیوەندیدار