بەهۆی بەفربارینەوە لە دوو پارێزگا پشوو ڕاگەیەنرا



لە پارێزگای جۆلەمێرگ و شارۆچكەی بێشەباب سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە، پشوو ڕاگەیەنرا.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی جۆلەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکراوەتەوە،بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بارینی بەفرێكی زۆر ئەمڕۆ هەینی قوتابخانەکان داخراون.

شارەوانی شرناخ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەفربارین و بەستنی ڕێگاکان، نالەباری کەشوهەوا لە ڕۆژی هەینی پشوو ڕادەگەیەنین، هەروەها کارمەندانی کەمئەندام و دووگیان و ئەوانەش کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵە ناچنە سەر کار و بە مۆڵەتی کارگێڕی بۆیان هەژمار دەکرێت.

هاوکات هۆشداری بە هاووڵاتییان دراوە بەتایبەتی شوفێرانی بارهەڵگر، نەچنە دەرەوە و رێگە سەرەکییەکان بەکارنەهێنن. جگە لەو شارانە، لە هەریەکە لە ئەردەخان، قەرس و دێرسیمی باکووری کوردستانیش بەفرێکی زۆر باریوە.

لە باکووری کودستان و تورکیا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووە و ڕۆژانی هەینی دەوامی فەرمییە.

ئەمریکا و بەریتانیا لە یەمەن چ شوێنێکیان بە ئامانج گرتووە؟
پێشت ئەمریکا و بەریتانیا لە یەمەن چ شوێنێکیان بە ئامانج گرتووە؟
بۆ ئەوەی بایکۆت گەشە نەکات، پێشنیارێک بۆ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم
دواتر بۆ ئەوەی بایکۆت گەشە نەکات، پێشنیارێک بۆ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم
ەیوەندیدار