بۆ ئەوەی بایکۆت گەشە نەکات، پێشنیارێک بۆ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم



شیروان موحەمەد ئەمین- ڕۆژنامەنووس

لە ئێستادا فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی هیچ متمانەیەکیان بە حکومەتی هەرێم نییە، لەپێناو چارەسەرێک بۆ خوێندنی ئەمساڵی کوردستان، بەگشتی و بەتایبەت لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، لەبەر ئەوەی پرسی خۆپیشاندان بە سیاسی کرا، بۆیە پێشنیار دەکەم کەسی یەکەمی حزبەکان وەک نوێنەری خەڵک کۆببنەوە و لەگەڵ خودی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی گفتوگۆی وەرگرتنی گرەنتی تەواو بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران لە وادەییەکی دیاریکراودا بکەن، ئەمەش لە پێناو دڵنیایی فەرمانبەران بەگشتی.

ساڵی ڕابردوو بە خۆپیشاندانی هێمنانە، شارستانی و دیموکراسی بەڕێکرا و حکومەت وەک پێویست وەڵامی نەبوو، لە ئێستاشدا فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی دەستە دەستە ناڕەزایی دەردەبڕن، سەرچاوەکانی هەواڵیش بڵاویانکردەوە، تا مانگی ئادار مووچە دابەشناکرێت، بێگومان لە حاڵەتی بەردەوامی بێدەنگی لەم دۆخە، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم وەزارەتەکانی تر دەگرێتەوە و بە دوور نییە تێکەڵەبوونی چیین و توێژەکان بۆ خۆپیشاندانی داهاتوو بەرەو ئاڕاستەیەکی توندوتیژی بڕوات، ئەوکات خەسارەکان زیاتردەبن و پەشیمانیش بۆ هەردوو لایەنی ناڕازی و حکومەت بێسوود دەبێت.

سەرەتایی ئەمساڵی ٢٠٢٤ هەمان ئینکاری حکومەت و مامۆستایان و ناڕوونی وەڵام و بێدەنگی خودی سەرۆک وەزیران لە ئاست ئەم کێشەیە بەردەوامی هەیە، کە لە شەقامدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت حکومەت نیازی وابێت کەرتی پەروەردە هاوشێوەی وەزارەتی کارەبا بەرەو کەرتی بازرگانی و تایبەت ببات، بەو فشارە مەبەستی بێت مامۆستایان خانەنشین بکرێن و بینایی قوتابخانەکانیش بەکرێ بدرێن و چیتر ئەرکی پەروەردەو فێرکردن لەسەر شانی حکومەت نەمێنێت.

ئێستا پرۆسەیی خوێندن لە هەولێ رو دهۆک وەک پێوست نییە و خەمساردی تێدایە، بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بە کردار بیسەلمین نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، پێویستە کۆتایی بە کوشتنی کات و بێدەنگی هەڵوێستی کرداری بهێنرێت، زۆر بەپەلە هەنگاوبنێن و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش وەک حزب و حکومەت بە زارەکی و نوسراو بۆ ڕایگشتی بڵاو بکەنەوە، بە پێچەوانەوە بێدەنگی هەر هێزێکی سیاسی لە ئاست ئەم پرسە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بە پەرچەکرداری هاووڵاتییان زیانێکی گەورەی دەبێت.

بەهۆی بەفربارینەوە لە دوو پارێزگا پشوو ڕاگەیەنرا
پێشت بەهۆی بەفربارینەوە لە دوو پارێزگا پشوو ڕاگەیەنرا
ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە ئاشکرا کران
دواتر ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە ئاشکرا کران
ەیوەندیدار