سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد



ئه‌مڕۆ پێنچشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی له‌ ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.

له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.

هاوکات ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان.

خۆشحاڵیى خۆشی نیشان دا کە سەرۆکی حکومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.

سەرۆکی حکومەت ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات
پێشت لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات
لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخی نوێی تۆمارکرد
دواتر لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخی نوێی تۆمارکرد
ەیوەندیدار