لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات



ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاری دراودا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گۆرانکاری بەسەرداهات و نزیکەی ١٠٠ دینار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 11ی کانوونی دووەم، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 154 هەزار دینار مامەلەی پێوەکرا،

هاوکات لەکاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بوو بە 153 هەزار دینار، ئەمەش لەچاو کردنەوەی بازاردا نرخی دۆلار هەزار دینار دابەزیوە.

هەرچەندە لەماوەکانی پێشوودا پێشبینی شارەزایانی ئابووری بۆ ئەوە دەچوو، لەسەرەتای ساڵی 2024 دا دۆلار دابەزێت، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریداوە مامەڵەکان بکرێنە دینار و دراوەکانی تر، بەڵام تا ئەم ساتە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر نرخی دۆلار نییە و دۆلار نەگەشتۆتە نرخی بانکی ناوەندی کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
دواتر سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
ەیوەندیدار