لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخی نوێی تۆمارکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست لە ساڵی نوێدا دابەزی و 1 دۆلار بەرامبەر 30 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە یەکەمجارە کە نرخی لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا بگاتە 30 هەزار ، بەو پێیەی بەراورد بە دراوی تورکی بە ڕێژەی 0.17% بەرزبووەتەوە.

لیرەی تورکی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی لەسەدا ٣٧ ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە، لەکاتێکدا داڕێژەرانی سیاسەتی دراو هەوڵدەدەن بە بەرزکردنەوەی بەردەوامی ڕێژەی سوود بەرەنگای ئەو هەڵئاوسانە ببنەوە.

لەم ماوەیەدا ئەنقەرە سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسان ڕەتیکردەوە ڕێژەی سوود بەرزبکاتەوە، لەکاتێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێشتر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بە “دایکی هەموو خراپەیەک” ناوبرد.

لاوازی لیرە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای دارایی تورکیا لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای جەی پی مۆرگان لە وۆڵ ستریت لە نیویۆرک کۆدەبنەوە بۆ گرنگیدان بە سیاسەتی دراوی وڵات، کەرتی بانکی، سەروەت و سامان و بازاڕە داراییەکان.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
پێشت سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
پاڵپشتی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکرێت
دواتر پاڵپشتی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکرێت
ەیوەندیدار