زانیاری دەربارەی دەنگە بەهێزەکەی ئەمڕۆی هەولێر



هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانەی کە گروپە شیعەکان لە ڕێی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە دەیکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکییەکان لە هەولێر، ئەمڕۆش دەنگێکی بەهێز بیسترا.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو دەنگەی ئەمڕۆ لە سنووری بەحرکەی شاری هەولێر بیسترا، تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو و هیچ هێرشێك نەکراوە.

ناوبەناو گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران بە پاساوی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی هەولێر دەکەن.

دوێنێ شەویش دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

 

شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ٢ مەتر بەفر دەبارێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ٢ مەتر بەفر دەبارێت
هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە
دواتر هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە
ەیوەندیدار