هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە



*عیماد محمود

بڕیارەکە جێی دەست خۆشی و نرخاندنە، بەڵام بە میکانیزمی تایبەتی خۆی و زەمینەسازی دروستی دەوێت.

لە تیۆری ئابورییدا، کاتێک نرخی هەر کاڵایەکی پێویستی سەرەکی ڕۆژانەی خەڵک،  بەرز دەبێەوە، وە دەبێتە بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانیان، ئەرکی دەوڵەتە، کار لەسەر داشکاندنی نرخی ئەو کاڵایە بکات، بە چەند میکانیزمێکی ئابورییانە،
بۆ نمونە؛

پێش هەموو شت دەبێت هانی وەبەرهێنی ناوخۆیی و بیانی بدات، بۆ دەستەبەرکردنی ئەو کاڵایە، بە ڕێگای تایبەتی خۆیی ، تا ڕێژەی ئەو کاڵاو بەرهەمە زیاد بێت، دواجار خستنەڕووی زیاد ببێت، ببێتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو کاڵاو بەرهەمە، کە پێویستی سەرەکی هاوڵاتیانە.

چۆن دەوڵەت هانیان بدات و ڕێژەی خستەڕووی ئەو بەرهەمە زیاد بکات؛

یەکەم –  لە ناوخۆدا ئەو کاڵایە بەرهەمبهێنرێت، ئاو و کارەبا و سوتەمەنی و بەشێک لە پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکات.

دووەم – یان کۆمەکی ماددی بکات، بۆ ئەوەی کار لە دابەزینی نرخی پێداویستیەکە بکات.

سێیەم – باج و ڕسومات و تاریفەی گومرگی لەسەر ئەو کاڵایە هەڵگرێت.

بەم ڕێگایانە دەتوانرێت کار لەسەر، دابەزینی نرخی کاڵاو پێداویستیەکە بکرێت، گەرنا، بە پێی یاساکانی کار ناتوانرێت بڕیار لەسەر داشکاندنی نرخی ئەو کاڵایە بدرێت، دوا جار بەرهەمهێن و خاوەن کار توشی زیان بکرێت.

کرۆکی بابەتەکە، لەسەر نرخی نان و هۆکاری گرانی ئەمەیە؛

یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نرخی نان و بچووکردنەوەی قەبارەی نان، لە هەرێم بریتی بوو، لە زیادکردنی باج لەسەر هاوردەی ئارد، بە ڕێژەی سەدا % 2,5، واتە بۆ هەر تەنێک 25$ باج لەسەر هاوردەی ئارد زیاد کرا،سەرەڕای گرانی نرخی سوتەمەنی و کارەبا، لەسەر پیشەوەرەکان، وە زیادبوونی نرخی دانەوێڵەی جیهانی، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین و ڕووسیاوە، کە هەردوو دەوڵەت، دوو دەوڵەتی بەرهەمهێنی گەنم بوون، بە تایبەت ئۆکراین.

پرسیارەکە ئەمەیە، ئایا ئەو باجە زیادە لەسەر هاوردەی ئارد هەڵگیراوە؟
ئایا کار ئاسانی بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و کارەبا بۆ ئەو پیشەوەرانە کراوە؟
گەرنا هیچ کەسێ لە هەر پلەو پایەیەکی فەرمی حکومەت مافی سەپاندنی نرخی زۆرە ملێی نیەو نابێ، به پێی ڕێساکانی سیستەمی بازاڕی ئازاد .
ئایا هەر بە جدی ئەم کار بەڕێکەرانە، ڕاوێژکاری ئابوریان هەیە ؟

*ئابوریناس

زانیاری دەربارەی دەنگە بەهێزەکەی ئەمڕۆی هەولێر
پێشت زانیاری دەربارەی دەنگە بەهێزەکەی ئەمڕۆی هەولێر
عێراق 36 کەسی بیانی دیپۆرت کردەوە
دواتر عێراق 36 کەسی بیانی دیپۆرت کردەوە
ەیوەندیدار