شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ٢ مەتر بەفر دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ لە هەندێک ناوچە نزیکەی ٢ مەتر بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە قۆناغێکی دیکەی بارانبارین بە شێوەی پچر پچر دەستپێدەکاتەوە،  پێشبینی دەکرێت رۆژانی ھەینی، شەممە و یەکشەممە کاریگەری زیاتر و چالاکتر ببێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ڕۆژانی ھەینی تا یەکشەممە پێشبینی بەفرێکی چڕ و سپی پۆشبوونی سەنتەری ئەم ناوچانە دەکەین: ئامێدی، مێرگەسوور، بامەرنێ و کانی ماسێ، لەگەڵ تەواوی بەرزاییەکانی سەروو ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەفر بارینی چڕ دەبێت.

ئاراس جەبار، وتیشی، لە ھەمان ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا پێشبینیمان وایە بەفر لە سەنتەری ئەم ناوچانەشدا ببارێت بەشێوەی ناوبەناو بە تێکەڵی لەگەڵ باران واتا ئەگەری سپی پۆشبوونیان کەم دەبێت لە پێنجوێن، چەمانکێ، سیدەکان، قەسرێ، چۆمان، مانگێش، گەرمک، بەرزنجە، سەرسنگ لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە بەرزایەکانی نێوان ١٠٠٠ بۆ ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر و بارانی تێکەڵ دەبارێت.

سەبارەت بەرێژەی بارانبارین لەماوەی ئەو شەپۆلەدا ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری ٢٠ بۆ ٤٠ ملم دەبێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری ٤٠ بۆ ٨٠ ملم، لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەگەری ٤٠ بۆ ١٠٠ ملم و لەناوچە شاخاویەکان زیاتر لە ٢٠٠ ملم، لە سنووری ئیدارەی راپەرین ئەگەری ٦٠ بۆ ١٥٠ ملم و لەناوچە شاخاویەکان زیاتر لە ٢٥٠ ملم دەبێت.

سەبارەت بە ڕێژەی بەفر وتی، لە زنجیرە چیا بەرزەکانی ناوچە سنوورییەکاندا ئەگەری بارینی زیاتر لە ٢ مەتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی دیکەشدا ١٠ تا ٤٠ سانتیمەتر، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و لە ١٥ی مانگەوە کەش لە تەواوی ناوچەکانمان سەقامگیر دەبێتەوە.

 

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات
پێشت دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات
زانیاری دەربارەی دەنگە بەهێزەکەی ئەمڕۆی هەولێر
دواتر زانیاری دەربارەی دەنگە بەهێزەکەی ئەمڕۆی هەولێر
ەیوەندیدار